ئه‌مرۆ هه‌رێمی کوردستان له قوناغی گواستنه‌وه‌دایه و وه‌کو باس ده‌کرێت ئه‌وه‌نده گرنگی به رێبازی گاز و نه‌وت ده‌دات به رێبازی ته‌ندرووستی نه‌داوه، هه‌رچه‌ند ده‌زانین ئه‌گه‌ر مرۆڤ ساغ و ته‌ندرووست نه‌بێت واته ژیانی نییه و هیچی پێ ناکرێت.
دکتۆر عه‌بدوڵا گۆران خوێندکاری دوکتۆرا له رێبازی ته‌ندرووستی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شێ کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" راسته کوردستان له قوناغی گواستنه‌وه‌دایه له وڵاتێکه‌وه که بنه‌ماکانی له نیمچه سۆسیالیسم درووست بوه بۆ وڵاتێک که زۆرتر به که‌رتی تاێبه‌ت و قازانج گرنگی ده‌دات، که کۆمه‌ڵێک له‌و خزمهتگوزاریانهێ که به شێوه‌یه‌کی سوننه‌تی ئیشی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بوون وه‌کو ته‌ندرووستی و خوێندن و لایه‌نه‌کانی تر یان پشت گوێ ده‌خرێن یان ئه‌گه‌ر بدرێت به ده‌ستی که‌رتی تاێبه‌ت وکومپانیاکانهوه به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و قازانجی ئابوری ئه‌خرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه‌وه".