به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران بابه‌تی دوو کۆبوونه‌وه‌ی جودای ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناکرێت هیچ به‌ره‌وپـێشـچوونێـکی به‌رچاو تیایاندا به‌ده‌سـتبێت، له‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له واده‌ی سـازدانی نزیـک ده‌بێته‌وه که بڕیاره له مانگی شه‌ش به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌ڕی ده‌یه‌می وتووێژه‌کانی له ڤیه‌نـنا ئه‌نجام ده‌دات له‌وه‌تای له سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستیکردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی‌دا به مه‌به‌سـتی ڕێگه‌دان به لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئاژانسه‌که تاوه‌کو بچنه نێو ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌سـتیشیان بکات به به‌ڵگه‌نامه‌کانی په‌یوه‌ستن به ناو‌کی وڵاته‌که‌وه.
هێرمان ناکارێتس گه‌وره پـشـکنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، ئه‌مڕۆ به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی وتووێژه‌کان به په‌یامنێرانی گوت ناکۆکیـیه‌کان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسه‌که‌ی وابه‌سـته‌یه به ئه‌نجامدانی وتووێژ.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم نیگه‌رانه له‌وه‌ی ڕه‌نگه ئێران هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بدات، وه ده‌یه‌وێت سه‌ردانی بنکه‌ی له‌شـکری پارچین بکات، ئه‌و شوێنه‌ی گۆمان ده‌کرێت کاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێـبکرێت.
ئێرانیش ده‌ڵێت بنکه‌ی پارچین شوێنێـکی له‌شـکری ئاسایی‌یه، وه ده‌شڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
هاوکات له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا، سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێژکاری ناو‌کی ئێران وتووێژ له‌گه‌ڵ کاثرین ئاشـتون به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات.