سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک دوودڵ نابێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سوریا له به‌رامبه‌ر هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـارۆچکه‌ی ڕه‌یحانلی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حکومه‌ته‌که‌ی وریایه و خۆی لاده‌دات له‌وه‌ی تورکیا بۆ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ڕابکێشرێت.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی تورکیا هیچ گومانێـکی له‌وه‌دا نیـیه که سوریا ده‌سـتی له‌و هێرشه‌دا هه‌بێت و ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا درۆ ده‌کات که نکوڵی له به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گوتی" ناکه‌وینه ته‌ڵه‌که‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی پـێویستی خۆمان له کاتی پـێویستی خۆماندا ده‌ده‌ینه‌وه و هیچ تیایدا دوودڵ نابین."
حکومه‌تی سوریا لای خۆیه‌وه نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت که بووه مایه‌ی کوژرانی 46 که‌س.