کاربه‌ده‌ستێـکی ئاسایشی له لیبیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکرا له نزیک نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 9 که‌س که سیانیان منداڵن، هه‌روه‌ها 13 که‌سیش برینداربوون.
ده‌ڵێن ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که لای نانه‌واخانه‌یه‌کی نزیک نه‌خۆشـخانه‌ی ئه‌لجه‌لا ڕاگیرابوو، که ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شـاره‌که‌یه. ته‌قینه‌وه‌که زیانێـکی زۆریشی به چێشـتخانه‌یه‌ک گه‌یاندووه.
شـاری بنغازی شوێنی هه‌ڵـگیرسـاندنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی لیبیا بوو له دژی حوکمڕانی دیکتاتۆری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.