کۆمه‌ڵێـکی چالاکوانانی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د به ته‌واوی ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر شـارۆچکه‌یه‌کی نزیـک شـاڕێی نێوان دیمه‌شقی پایته‌خت و ئوردن.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا گوتی هێزه‌کانی ڕژێمی سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شـارۆچکه‌ی خربت غهزالهیان گرتووه‌ته‌وه و سه‌رهه‌ڵـداوانیش له ناوچه‌که کشـاونه‌ته‌وه.
گوتیشی هێزه‌کانی حکومه‌ت شـاڕێـیهکهیان کردووه‌ته‌وه و هاتووچۆی نێوان دیمه‌شق و شـاری ده‌رعای باشوری وڵاته‌که دهسـتپـێـکردووهتهوه. هاوکات هێزه‌کان که‌وتوونه‌ته په‌لاماردان و پشـکنینی ماڵه‌کان.
به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵـداوان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان له‌و قۆڵه به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌ت شـکستی پـێهێنان.
هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له پارێزگای ده‌رعاوه هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌و ڕێـگهیهی نێوان سوریا و ئوردن بـبڕن و پاشـان ناوچه‌که بکه‌نه خاڵێـکی سه‌ره‌کیـیان بۆ پـێشـڕه‌وی به‌ره‌و پایته‌خت.