سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه کورته‌که‌یدا بۆ تورکیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیادا تاووتوێی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌کات و هه‌روه‌هاش چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی.ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئوسامه نوجه‌یفی بۆ ئانکه‌ره له ده‌مێکدایه که په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌ردوو وڵات له ڕه‌وشێکی خراپدایه به‌هۆی ئه‌و ڕوانینانه‌ی له‌سه‌ر دۆسێکانی ناوچه‌که هه‌ن و له‌وانه دۆزی سوریا.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ده‌مێکه باس له‌وه کراوه که عێراق وه‌ک وڵاتێک خاوه‌نی سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌یی ڕوون و ئاشکرا نییه و هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ش وه‌ک دکتۆر ئه‌تروشی ده‌ڵێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کێشه و ناکۆکیانه‌ی له نێوان پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی وڵاتهکهداههن به‌تایبه‌تیش ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کانی وڵاته‌که‌دا هه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر گهرهاد ئه‌تروشی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که دید و بۆچونه سیاسیه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان جیاوازن له یه‌کتر هه‌م له ڕوانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که و هه‌میش له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییه‌وه و هه‌ر یه‌که‌شیان وه‌ک دکتۆر فه‌رهاد ده‌ڵێت ده‌خوازێت به‌پێی ڕوانینی خۆی سیاسه‌تی ده‌روه‌یی عێراق به‌ڕێوه به‌رێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: