له پاش ڕووداوه‌کانی حه‌ویجه و سڵیمان به‌گ، ڕۆژبه‌ڕۆژ کێشه‌ی لیوای 16 ی له‌شـکری عێراق که زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌کانی کوردن، ئاڵۆزتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق. حکومه‌تی به‌غدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و لیوایه له‌و ناوچه‌یه دوربخاته‌وه.
یه‌که‌م جار به فه‌رمی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی کوردی لیواکه درا، به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی لیواکه بڕیاره‌که‌یان جێبه‌جێ نه‌کرد.
له تازه‌ترین پـێشـهاته‌دا بڕیارێـکی دیکه دراوه، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی لیواکه‌یه بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه و لیوایه‌کی دیکه بێته شوێنی له فڕۆکه‌خانه‌ی سدیق له سنووری قه‌زای دوزخورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌فسه‌رێـکی ئه‌و لیوایه که نایه‌وێت ناوی ئاشـکرابکرێت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌وه بڕیارێـکی سیاسیـیه نه‌ک له‌شـکری، بۆیه ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نابن.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌وان و چاودێری سیاسی عومه‌ر ئاواره که یه‌کێـک بوو له کاندیده‌کانی لیستی هاوپه‌یمانێتی برایه‌تی و پـێـکه‌وه ژیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌گه‌ربێت و لیوای 16 بکێشرێته‌وه، ئه‌وا کاره‌سـاتی ئاسایشی له‌و ناوچه‌یه ڕووده‌دات.