له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یاندا ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، وه‌ک ده‌گوترێت له‌به‌ر هۆکار و گرفتی یاسایی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌به‌ستنه‌وه به هێنانه ئارای کۆده‌نگی و سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر ده‌ستور.
دکتۆر سه‌ردار قادر، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان واته هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شێکه له‌و پێداچونه‌وه‌یه‌ی یه‌کێتی ده‌یکات به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی خۆیدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ری نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌ڵوێست و سیاسیه‌ته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان که هاوپه‌یمانی ستراتیژین، دکتۆر سه‌ردار قادر ده‌ڵێت هه‌ڵوێسته‌کان نزیکبوونه‌وه و ته‌بایی هێناوه‌ته ئارا له نێوان گۆڕان و یه‌کێتیدا به‌ڵام ناگاته ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی پێکبهێنن وه ده‌شڵێت با چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی مانگی9 بین چونکه ئه‌و ئه‌نجامانه بڕیارده‌ر ده‌بن بۆ هاوکێشه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: