لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق له مه‌ڕاسیمی ساڵیادی کوژرانی موحه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در له به‌غدا که ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، ڕا و بۆچونی خۆیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که و شێوازی چاره‌سه‌رکردنیشی ده‌خه‌نه ڕوو.
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌وێ بوو له وتاره‌که‌یدا ڕای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی خسته ڕوو که کێشه‌کانی عێراق ته‌نها به سازانی نیشتیمانی و ڕێکه‌وتنی نێوان پێکهاته‌کانی به‌ڕیوه ده‌برێت.
عه‌لی ئه‌لئه‌دیب، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق که ئه‌میش به نوێنه‌رایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر به‌شداری له بۆنه‌که‌دا کردبوو له وتاره‌که‌یدا که به ناوی مالیکیه‌وه خوێندبویه‌وه جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی نه حکومه‌تی سازانی نیشتیمانی (هاوبه‌شیی نیشتیمانی) و نه هه‌ڵبژاردنیش نه‌بوونه‌ته مایه‌ی سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا و ئاماژه‌ی به پێویستیش کردووه بۆ پێداچونه‌وه و گوتوشیه هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شدارن له شکستی سازانی نیشتیمانیدا.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت تا تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵی 2013 ی عێراق هه‌موو شتێک به گونجاندنی سیاسیانه په‌سه‌ندکراوه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستا داوی پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی پێویسته ئه‌و ڕاستیه بزانن که هه‌رهیچ نه‌بێت ئێستا کاته‌که گونجاو نییه بۆ پێکهێنانی ئه‌و جۆره حکومه‌ته له عێراقدا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌شڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی لاوازی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان پێیه‌کیان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ندی و پێیه‌کیشیان له‌ناو ئۆپزسیۆن بووندایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: