به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دوایه‌مین ڕۆژه‌کانی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا په‌سه‌ندکرا، ئێستاش پاش 4 ساڵ له‌و په‌سه‌ندکردنه سه‌رۆکی هه‌رێم داواده‌کات ئه‌و به‌رنوسه بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه.
له دواترین په‌یامیدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و مشت و مڕه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی خۆکاندیدکردنه‌وه‌ی هه‌ن بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی وه‌ک چۆن جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی نه داوای گۆڕانکاری کردووه له یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌که‌دا و نه داواشی کردووه ڕێگه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه تا بتوانێت جارێکی تریش خۆی کاندید بکاته‌وه، ئاوه‌هاش چرای سه‌وزی هه‌ڵکرد تا به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه.
چوار ساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌رنوسه‌دا تێپه‌ڕ بووه، هاوکێشه سیاسیه‌کانی هه‌رێم و هاوسه‌نگیه‌کانی هێز له‌و هه‌رێمه‌دا گۆڕانکاری به‌رچاویان به‌سه‌ردا هاتووه هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئێستا ئۆپزسیۆن له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن که پێشتر له 2009دا نه‌بوو، جا بۆیه پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ له پاش چوار ساڵ سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و چرا سه‌وزه بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوره‌که هه‌ڵده‌کات؟
ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌توانێت به ته‌نیا بڕیار له‌و ڕیفراندۆمه بدات؟ یان پێویستی به لایه‌نه‌کانی تریش هه‌یه؟
به‌ڵێن ساڵح ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له میوانه‌کانی به‌رنامه‌که ده‌کات:
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی .
هۆگر چه‌تۆ ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ هه‌ڵبژاردن.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێم ئه‌و په‌سه‌ندکرنه‌ی ساڵی 2009 ی به‌رنوسی ده‌ستور به نایاسایی داده‌نێن له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی له ڕۆژێکدا په‌سه‌ندکراوه که خولی یاسایی په‌رله‌مان ته‌واو بووبوو.
ئا له ئێستاکه‌دا نه‌ک هه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به‌ڵکو هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانیش نه‌یانشاردۆته‌وه که پێویسته به‌رنوسی ده‌ستور بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هه‌موار بکرێته‌وه، ئه‌وجا بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه.
ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره به یه‌کێک له‌و به‌ڵگه‌نامه گرنگانه داده‌نرێت که ته‌واوی لایه‌نه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه و هه‌ر دۆکیۆمێنتێکیش ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌بوو ئه‌وا پێویسته سازانێکی نیشتیمانیانه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات زۆر هۆکار هه‌بوون له پشت ئه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستور تا ئێستا نه‌خراوه‌ته ڕیفراندۆمه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بکات ئه‌و هۆکارانه چین. چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان سه‌رۆکی هه‌رێم بۆیه ده‌ستوری نه‌خستۆته ڕیفراندۆمه‌وه تاکو ئه‌و به‌رنوسی ده‌ستوره له‌گه‌ڵ هه‌موو گرنگیه‌کانیدا نه‌بێته مایه‌ی ناجێگیری سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا.
له ده‌می خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له 17 دووی ساڵی 2011 دا په‌رله‌مانی هه‌رێم له یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی له پڕۆژه‌که‌یدا بۆ چاکسازی و چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که دایڕشت، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوره‌که بوو بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دایه: