وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که ڕێگه نادات گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له کشانه‌وه‌کانیاندا بچنه ناو خاکی عێراقه‌وه.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا حکومه‌تی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد کردووه له تورکیادا به‌ڵام ده‌شڵێت ده‌شێت هاتنه ناوه‌وه‌ی گه‌ریلاکان بۆ ناو خاکی عێراق ببێته مایه‌ی هاتنه ئارای پشێوی و ناجێگیری له عێراقدا و هه‌روه‌هاش زیان دان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی دراوسێ.
عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئاشکرایه که چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له ده‌مێک ساڵه‌وه بنکه‌یان له‌ناو کوردستانی عێراقدا هه‌یه و شتێکی نوێ نییه و له‌بری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه جێی خۆی ده‌بوو ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراقی به شێوه‌یه‌کی ڕژد دژی هه‌بوون و ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا هه‌ڵوێستی هه‌بوایه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره وه به‌غدا و هه‌ولێر هۆکارێکی ترن بۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حکومه‌تی عێراق که وه‌ک ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێکی سیاسیانه‌یه هێنده ناکرێت وه‌ک هۆکارێک بۆ ئه‌و سه‌قامگیریه سه‌یر بکرێت که له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی عێراقدا ئاماژه‌ی پێکراوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش ده‌ستپێکردنی کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دێت له تورکیاوه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: