به‌پێی ڕای زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی قوڵ و ئاڵۆزی عێراقدا بۆشایی سیاسی و کارگێڕیش له وڵاته‌که‌دا هاتۆته ئاراوه.
سه‌رۆکی عێراق وا بۆ چه‌ند مانگێک ده‌چێت له ئه‌ڵمانیا خه‌سته‌یه، جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق فرمانی له سێداره‌دانی دراوه به‌سه‌ردا و له تورکیایه، ژماره‌یه‌ک وه‌زیر بێزارن و ده‌ستیان له پۆسته‌کانیان کێشاوه‌ته‌وه.
کشانه‌وه له حکومه‌تی عێراق، یانیش به‌شداری نه‌کردن له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا بوونه‌ته شتێکی زۆر ئاسایی له عێراقدا.
زۆرێک ده‌ڵێن نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی تاکڕه‌ویدا ده‌نێت و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای لایه‌نه‌کانی تر بڕیاری چاره‌نوسساز ده‌دات.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه کاتێک به‌غدا چۆڵده‌کرێت ئایا ئه‌وه ده‌رفه‌ت ره‌خساندن نییه بۆ مالیکی و بۆ لایه‌نه‌که‌شی، ده‌وڵه‌تی یاسا؟
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسکران له به‌رژه‌وه‌ندی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بن به‌ڵکو ئه‌وه نیشانه‌یه‌که که مالیکی نه پیاوی ده‌وڵه‌ته و نه پیاوی سیاسه‌تیشه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سیروان ده‌شڵێت به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مالیکی جا ئایا له هه‌ر شوێنێکه‌وه بێت جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له به‌غداشه‌وه بێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رنگاربوونه‌وانه‌ی به یه‌ک ئاڕاسته‌دا بن.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر ده‌شڵێت مالیکی توانیویه‌تی قه‌یرانی سوریا بۆ خۆی به‌کاربهێنێت و شه‌قامی شیعه‌ی عێراقی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و پێیان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بڕوخێت ئه‌وا سوننه‌کان دێن و شیعه سه‌رده‌بڕن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: