وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان له ڕێگای باڵێۆزخانهیهوه له به‌غدا بانگهێشتی گروپێک له ڕۆژنامه وانانی کردوه له نێوانیان سێ ڕۆژنامه‌وانی کورد بۆزۆرتر ئاشناکردنه‌وه‌یان به چونیه‌تی و به‌رێوه چوونی سیستمی کاروباره‌کان له ئه‌مریکا.
سامان نه‌جم یه‌کێک له ڕۆژنامه‌وانی کوردی ئهوگروپهیه که چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش وت‌و وێژێک سه‌باره‌ت به مه‌به‌ست له هاتنه‌که‌یان بڵاو کردینه‌وه ولهم وت‌و وێژه‌دا زۆرتر تێشک ده‌خه‌ێنه سه‌رکاری ڕۆژنامه‌وانی وه‌کو په‌یامنێری کوردسات له به‌شێکی ناوچه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له زۆر روه‌وه جێ مه‌ترسین و کارکردن له‌و شوێنانه‌دا کارێکی ئاسان نییه. کاک سامان ده‌ڵێت " ئێمه له خانه‌قین کار ده‌که‌ێن که ناوچه‌یه‌کی ئارامه به‌ڵام خانه‌قینیش به‌شێکه له پاریزگاری دیاله که به داخه‌وه بار‌و دۆخه‌که له دیاله زۆر خراپه، من وه‌کو ڕۆژنامه نووسێک له ناوچه دابڕێنراوه‌کانی دیاله کار ده‌که‌م جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، مه‌نده‌لی، نه‌فتخانه، قه‌ره ته‌په، جه‌باره، حه‌مرین و هه‌ندێ جاریش ده‌چینه به‌عقوبه و شاره‌بانیش.کاک سامان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه له ژێر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرورین به داخه‌وه له ژێر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ێ هێزه‌کانی سوپاێ عێراقیشین به‌و پێێهێ کوردین.