له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بانگهێشتێکی فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کات بۆ سه‌ردانی واشنتۆن.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌دا هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له ڕه‌وشی سیاسی عێراق کردووه و هه‌روه‌هاش وتوێژیان له‌باره‌ی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌وه کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره کورده‌کان و نوێنه‌رانی کوردیش له په‌رله‌ماندا، وه ده‌شڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کردۆته‌وه له وابه‌سته‌یی ئه‌مریکا بۆ هاندانی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق تا ته‌واوی کێشه و ئاڵۆزیه‌کانی نێوانیان له ڕێی ده‌ستوره‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هوشیار زێباری ده‌شڵێت له مانگی داهاتوودا سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات و مه‌به‌ستیش له‌و سه‌ردانه کارا کردنی ئه‌و لیژنه وه‌زاریه هاوبه‌شانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته، که به‌پێی ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریکا پێکهێنراون.
زێباری ده‌شڵێت به‌ڵێ داوا هه‌ن بۆ هاتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ ناو عێراق به مه‌به‌ستی سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی عێراق به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی که‌س پشتیوانی هاتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ناکات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: