ته‌وه‌ره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌لۆ واشنتن بریتین له توندوتیژی په‌ره‌گرتوو له عێڕاق و نزیککردنه‌وه‌ی عێڕاق له شه‌ڕی تایفی له‌وێنه‌ی ئه‌وه‌ی له 2006 تا 2008 عێڕاق توشی هات که گیانی له ده‌یان هه‌زار که‌س ستاند ده‌ست پێ بکرێته‌وه. ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که قه‌یرانی سیاسی عێراق هه‌وا دێ‌و قووڵتر ده‌بێته‌وه. له هه‌مانکات، وادیاره له په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هێندیک پێشوه‌چون هاتۆته دی. سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای بۆ به‌غدا کرد و له کۆتاییداله‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێڕاق ڕێککه‌وتنێکیان مۆر کردبۆ چاره‌سه‌ری ژماره‌یه‌ک له کێشه‌کان.