ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه له ناوه‌ڕاست و باشوری زۆربه شیعه‌نشینی عێڕاق، له ئاکام به‌لای که‌م 18 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی تریش بریندار بونه.
دوو له ته‌قینه‌وه‌کانی تر هی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له عه‌ماره رویاندا که ده‌که‌ویته 300 کیلۆمتری باشوری به‌غدا. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وانه به‌لای که‌م 9 که‌س کوژران.
هه‌روه‌ها دیوانییه، که‌ربه‌لا و مه‌حمودییه بون به ئامانجی ئه‌م هێرشه‌کوشندانه.
له ئاکام په‌ره‌گرتنی توندوتیژی له یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردووه تائێستا به‌لای که‌م 180 که‌س کوژراون. توندوتیژییه‌کان سێ شه‌ممه‌ی ڕابردو ده‌ستپێکران کاتێک هێزه‌کانی حکومت به سه‌ر گۆڕه‌پانی مانگرتووانی سووننه له شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه یان دادا و له‌ئاکام 53 که‌س کوژران و دواتر شه‌ڕو ئاڵۆزی له ڕۆژئاوا و باکوری عێڕاق سازبو.