Accessibility links

شـاندێـکی میسر له‌ باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه‌ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئێراندا وتووێژده‌کات


Iran-map-800
Iran-map-800
ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند، شـاندێـکی سه‌رۆکایه‌تی میسر له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئێراندا وتووێژیان کردووه‌ له‌ باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه‌.
به‌پـێی هه‌واڵه‌که‌ عیسام حه‌داد ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی میسر بۆ کاروباری ده‌ره‌وه‌یی له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران کۆبووه‌ته‌وه‌. ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ گوتی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد لای خۆیه‌وه‌ داوای کردووه‌ به‌ ڕێگه‌ی وتووێژ و لێـکتێـگه‌یشتن، چاره‌سه‌رێـکی خێرا بۆ قه‌یرانه‌که‌ بدۆزرێته‌وه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئیسنای نیمچه‌ فه‌رمی ئێران، ئه‌ویش له‌ ڕاپـۆرتێـکیدا گوتی شـانده‌که‌ی میسر له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی کۆبووه‌ته‌وه‌. خامه‌نه‌ئی به‌رده‌وام پشـتیوانی له‌ ڕژێمی ئه‌سه‌د کردووه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ریه‌ک له‌ میسر و ئێران و عه‌ره‌بسـتانی سعودیه‌ و تورکیا ئه‌ندامی گرووپـێـکی هه‌رێمین که‌ دامه‌زراوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌یه‌کی ئاشتیـیانه‌ بۆ قه‌یرانی ناوخۆی سوریا.
XS
SM
MD
LG