سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریا له دژی گه‌لی خۆی ده‌بێته هۆی گۆڕینی هه‌ڵوێست و ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا.
سه‌رۆک گوتی" ئێمه ئێستا هه‌ندێک به‌ڵگه‌مان هه‌یه که نیشان ده‌ده‌ن چه‌کی کیمیاوی دژ به خه‌ڵکی له سوریا به‌کارهاتووه.له ئێستادا ئه‌مانه ئه‌نجامی سه‌ره‌تایین و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆڕ کردنی و کۆکردنه‌وه‌ی ئاگاهی و زانیارییه‌کانمانه. پشتڕاستیمان سه‌باره‌ت به کارهێنانی به پله‌ی جیاوازه. به‌ڵام پرسیاری زۆر هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن، چ کاتێک و له کوێ ڕه‌نگه ئه‌م چه‌کانه به‌کارهاتبن".
سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی هه‌ینی له کۆشکی سپی له کاتێکدا شا‌ه عه‌بدوڵڵای ئوردن له ته‌نیشتی بوو گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌که و هه‌روها نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڵگه‌ی ڕاسته‌وخۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرتانه به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌رۆک گوتیشی " به‌ڵام به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و مه‌ترسییه‌کان که به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایی نێونه‌توه‌یی، وڵاتانی دراوسێی سوریا ده‌بێت و شیانی ئه‌وه‌ی چه‌کی کیمیاوی بگاته ده‌ستی تیرۆرستان، ئه‌مانه هه‌موی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زوو چاره‌سه‌ری ڕه‌وشه‌که بکرێت که له پێشتره‌وه‌ش گرفتی سه‌ره‌کی ئاسایش و گرفی مرۆیی هه‌یه".
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی ڕایانگه‌یاند ده‌زگاکانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا به پله‌ی جۆراو جۆر پشتڕاستن که حکومه‌تی سوریا گازی سارینی به ڕاده‌یه‌کی که‌م له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه به‌کارهێناوه که هه‌وڵی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
شایانی باسه له‌و کاته‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌که له مانگی 3ی ساڵی 2011 ده‌ستیپێکردووه به‌لایه‌نی که‌م 70 هه‌زار که‌س کوژراون.