له یادی 115 سـاڵه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردسـتان له شـاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه و ده‌سـتیان به فیکه لێـدان کرد، وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا. پاشـان به‌یانـنامه‌یه‌کیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خوێنده‌وه که تیایدا هاتبوو:
فیکه‌یه‌ک په‌رله‌مانی کوردسـتان، فیکه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، فیکه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به درێژایی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو پـێشـێـلکاریـیه ئه‌نجامدراوه‌کانی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان مۆدێلی نوێـیان داناوه له شێوه‌دا، به‌ڵام له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه هه‌مان ئامانجن، ئه‌ویش سانسۆردانانه له به‌رده‌م کاری میدیایی و به‌ر ته‌سکـکردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین.
ژماره‌ی پـێشـێـلکاریـیه‌کان زیادیانکرووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی ڕژد و کرداری به ئاڕاسته‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی پـێشـێلکاریـیه‌کان نرابێت له پـێناو پاراسـتنی ڕۆژنامه‌نووسان به تایبه‌تی و چین و توێژه‌کان به گشـتی.
بۆیه ئه‌مڕۆ ئێمه له ڕێگای فیکه‌کانمانه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و گوێچکه نابیسته بکه‌ینه‌وه که ده‌نگی هاواری پـێشـێلـکاریـیه‌کان نابیستێت و ئه‌م چاوه نابینایـیانه ڕۆشن بکه‌ینه‌وه که بڕیاری داوه تاوانه‌کان نه‌بینێت.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه، به‌شـداربووانی ئه‌م جۆره نوێـیه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه، ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی فیکه‌کانیانه‌وه هۆشـداری بده‌ن له‌و مه‌ترسیانه‌ی له به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕیندا هه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر.