کاربه‌ده‌سـتێـکی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی پـێشـبینی ده‌کرێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ هه‌فته‌ی داهاتوو له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ند گرێبه‌سـتێـکی گه‌وره‌ی فرۆشـتنی چه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بسـتانی سعودی و ئیماراتی عه‌ره‌ب مۆربکات و هه‌روه‌ها پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی له‌شـکری نوێش بۆ ئیسرائیل.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت به‌های گرێبه‌سـته‌کان ده‌گاته 10 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئه‌و سێ وڵاته ده‌دات بتوانن ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بـبن که له لایه‌ن ئێرانه‌وه لێـیان‌بکرێت.
کاربه‌ده‌سـته‌که‌ی ئیسرائیل گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا گرێبه‌ستی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته عه‌ره‌بـیه مۆرده‌کات، به‌ڵام هاوکات ده‌یه‌وێت زاڵبوونی توانای له‌شـکری ئیسرائیل وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه.
گوتیشی له ئێستادا ئیسرائیل پـێشـنیارێـکی ئه‌مه‌ریکا تاووتوێ ده‌کات بۆ پـێدانی ڕاداری پـێشـکه‌وتووی تایبه‌ت به فڕۆکه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ موشه‌کی دژه ڕادار، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شـێک له‌و یارمه‌تیـیه له‌شـکریـیه‌ی که بڕیاره ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا پـێشـکه‌شی ئیسرائیلی بکات.