زلهێزه‌کانی جیهان و کۆماری ئیسلامی ئێران له دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی کازاخستاندا نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک و ته‌نانه‌ت واده‌یه‌کیش بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر دیار نه‌کرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا ، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، چین وه هه‌روه‌هاش ئه‌ڵمانیا پێشنیازی هێورکردنه‌وه‌ی سزاکانیان کردبوو بۆ ئێران له‌به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڵام تاران هیچ هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی نه‌بووه.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شێرکۆ جیهانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژێک بۆ کۆبونه‌وه‌ی تر دیار نه‌کراوه له نێوان زلهێزه‌کانی جیهان و ئێران‌دا به‌و مانایه نییه که چیی دی ده‌رفه‌ت نه‌ماوه بۆ دیالۆگ یان کۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌ی ئێران.
به‌ڕێز جیهانی ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێران به‌وه‌ی نه به پێشنیازی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی قایل بووه و نه خۆشی پێشنیازی هه‌ن زیانه گه‌وره‌که له گه‌لانی ئێران ده‌دات و ده‌شڵێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌لایه‌وه گرنگ نییه خه‌ڵکی ئێران له چ بارێک‌دا ده‌ژی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شێرکۆ جیهانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: