سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا هیچ شتێکی دروستی له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا نه‌گوتووه.
له دواترین ڕاگه‌یاندنیدا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د گوتوویه‌تی تورکیا و شانشینی ئوردون یاری به ئاگر ده‌که‌ن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان به یاخیبوانی سوریایی ده‌که‌ن له ناو وڵاته‌کانیاندا و ده‌شڵێت ڕوخانی حکومه‌ته‌که‌ی یانی قه‌یرانێکی درێژخایه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌باره‌ت به کوردیش به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت کورد میوان نیین له ناوچه‌که‌دا و سه‌دان ساڵه له‌م ناوچه‌یه ده‌ژین.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆکی سوریا دروسته به‌ڵام به‌شار باس له مافه ده‌ستوریه‌کانی گه‌لی کورد ناکات له سوریادا و ده‌شڵێت نه‌ک هه‌ر سه‌رۆکی سوریا به‌ڵکو ئه‌و وڵاتانه‌ی تری ناوچه‌که‌ش کاتێک باس له سوریا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن هه‌موو پشتیوانیه‌کی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌که‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باس له که‌مایه‌تیه‌کانی ناو وڵاته‌که ناکه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز گه‌دۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که کوردی سوریا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سیاسی ڕه‌وشی سوریادایه به‌ڵام له ڕێی دیالۆگه‌وه نا له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددا.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیاشی به کارکردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا گوناهبارکردووه بۆ وێرانکردنی سوریا و ده‌شڵێت ئانکه‌ره به‌شداری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له کوشتنی سوریاییه‌کاندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: