هه‌زاران ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی ئیسلامی ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کانی ده‌کا له به‌نگلادیش و داوایان له حکومه‌تی وڵاته‌که کردووه یاسایه‌ک هه‌بێت بۆ پاراستنی پیرۆزییه ئاینیه‌کان.
داواکردنی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ڕێکخراوی حه‌فیزه‌تی ئیسلام بۆ ئه‌م جۆره یاسایه کاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به ژماره‌یه‌ک له بڵاگنوسه‌کان که به کافر و سوکایه‌تی کردن به ئاینی ئیسلام ناودێریان کردوون.
بڵاگنوسه‌کان له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا که‌وتبونه ژێر فشاریکی زۆره‌وه به‌هۆی نوسینه ڕه‌خنه ئامێزه‌کانیان له ئاینی ئیسلام.
ئه‌م نوسه‌رانه داوای سه‌پاندنی سزای مردن ده‌که‌ن به‌سه‌ر ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی به تاوانی شه‌ڕ گوناهبار ده‌کرێن له ده‌می شه‌ڕی ساڵی 1971 ی سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادیشدا.
زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه چوار له بڵاگنوسه‌کان ده‌ستگیر کراون به‌تاوانی داواکردنی هاوسۆزی ئاینی. له مانگی دووشدا بوو وه‌ک ده‌گوترێت بڵاگنوسێکی دژه ئیسلام له ده‌کا کوژراوه.