شاندێکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که و لیژنه‌ی دایریکردنی هه‌ڵوێستی کورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا کۆبووه‌وه.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت گه‌یشتنی ئه‌و شانده هۆکار بووه که نه‌توانرا ڕۆژی 4شه‌ممه لیژنه‌که نامه‌که‌ی خۆی بۆ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بنوسێت و ده‌شڵێت پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا بڕیار ده‌درێت ئه‌و نامه‌یه بنوسرێت یان نا و ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ش ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر نوسینی درا هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا دیارده‌کرێت.
سه‌ردار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌ی شانده‌که‌ی به‌غدا جه‌خت له ئاماده‌یی کراوه‌ته‌وه بۆ دیالۆگ و ده‌شڵێت به ڕاشکاوانه به شانده‌که گوترواه پێویسته کێشه‌کان له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن و دانوستاندنه‌کان ده‌بێت ڕژد بن و له‌سه‌ر دۆسێ سه‌ره‌کیه‌کان بن نه‌ک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لابه‌لا.
له میانه‌ی وتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، سه‌ردار عه‌بدوڵا سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق باسیش له‌وه ده‌کات چۆن به‌شێکی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له ئه‌ستۆی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ده‌شڵێت له کۆبوونه‌وه داخراوه‌کاندا به لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌یان (پارتی دیموکراتی کوردستان وه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) گوتووه "ئێوه ده‌ستبه‌رداری مافه بنچینه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوون و له به‌رامبه‌ریشدا به ده‌ستکه‌وتی لابه‌لا قایل بوون".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: