زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان هه‌ڵوێستی سیاسی کورد بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا هه‌ڵوێستێکی دره‌نگ وه‌خت بووه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن زۆر باشتره وه‌ک له‌وه‌ی کورد به لاوازی له به‌غدا بێت.
خالید شوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی هاوڕایه و ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌م بڕیاره‌ی لایه‌نی کورد ده‌بێته مایه‌ی فشار بۆسه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
به‌ڕێز شوانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری عێراق به شیعه و به سوننه‌شه‌وه هه‌ڵایسانی ئه‌م قه‌یرانه‌یان له ئه‌ستۆیه که گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له ئێستادا هیچ یه‌کێک له‌و لایه‌نانه له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی یاسادا ئه‌و قورساییه‌یان نه‌ماوه که پێشتر هه‌یانبووه به‌لایه‌نی سهدریهکانیشهوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی عێراق، خالید شوانی که هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئه‌مریکا بووه ده‌ڵێت "وه‌ها هه‌ست ده‌که‌م ئه‌مریکا وه‌ک بینه‌ر سه‌یری قه‌یرانی عێراق ده‌کات و ئه‌نجامه‌که‌شی به هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌کدا بێت له کۆتاییدا ئه‌مریکا سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌دا ده‌کات".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: