ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌دایه له نێوه‌ندی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی سه‌راپای وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان له تارانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران‌دا هه‌روادێ و ڕێژه‌ی بێکاریش ڕوو له زیادبوونێکی به‌رچاوه. شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن پێده‌چێت ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران کاریگه‌ریه‌کانی ده‌رکه‌وتبن.
ناسر حیسامی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران سه‌ختترین هه‌ڵبژاردنه تا ئێستا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حیسامی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران نه‌یتوانیوه متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئێران به‌ده‌ست بێنێت و به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌وه به‌شێکی که‌می خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ڕژێمدا بوون به‌شه‌کانی تریش ده‌چنه خانه‌ی خه‌ڵکی ناڕازییه‌وه.
سه‌باره‌ت به تواناییه‌کانی ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێرانیش ناسر حیسامی ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی لاوازیی ئه‌م ئۆپزسیۆنه‌یان ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ن که له ناو ئێران‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: