نزیکه‌ی 250 یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌نعای پایته‌خت گردبوونه‌وه بۆ داوای ئازادکردنی نزیکه‌ی 90 که‌سی وڵاته‌که‌یان که‌وا له زیندانی گوانتانامۆ به‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتگیرکراون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵیۆزخانه‌که نامه‌یه‌کی له خۆپـیشـانده‌ران وه‌رگرت که بۆ جێڕاڵد فایهرشتاین باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له یه‌مه‌ن ئاڕاسته‌کرابوو.
له نامه‌که‌دا خۆپـیشـانده‌ران مه‌خابنی خۆیان ده‌ردبڕن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وا 11 سـاڵه ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان له گوانتانامۆ ده‌سـتگیرکراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تێـکیان ئاڕاسته بکرێت یان دادگایی بکرێن.
جێی ئاماژه‌یه 166 که‌س له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا زیندانی‌کراون و زۆربه‌یان یه‌مه‌نین و له سـاڵی 2001 وه له ئه‌فغانسـتان ده‌سـتگیرکراون.
پـێشـتر حکومه‌تی یه‌مه‌ن داوای کردووه ئه‌و زیندانیـیانه ڕاده‌سـتی وڵاته‌که‌ی بکرێنه‌وه.