له عێراق داوا ده‌ستی پێکردووه تا ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که دوابخرێن و پارێزگاکان هه‌موویان له یه‌ک کاتدا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کان بکه‌ن.
پیده‌چێت حکومه‌تی عێراق سور بێت له‌سه‌ر کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکان به‌بێ هه‌ردو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار که به‌غدا بڕیاری داوه هه‌ڵبژاردن له‌و دوو پارێزگایه‌دا نه‌کرێت به‌هۆی ڕه‌وشی ئاسایشیه‌وه.
نزیکه‌ی چوار مانگه عه‌ره‌بی سوننه له نه‌ینه‌وا و ئه‌نباریش ده‌ستیان کردووه به خۆپیشاندانی ناريزایی فده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق که وه‌ک ده‌گوترێت که‌مایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه‌ی له په‌راوێز ناوه.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت نه‌کردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار کاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر ڕه‌وایی هه‌ڵبژاردنه‌وه له پارێزگاکانی تردا وه لایه‌نه‌کانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ناکۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت.
به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت ناتوانرێت متمانه بدرێت به‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی پارێزگاکانی عێراق هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا بێت و بگوترێت فێڵ و ته‌ڵه‌که ناکرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووژی له‌گه‌ڵ ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: