کاربه‌ده‌سـتێـک له ده‌سه‌ڵاتی دادی میسر ڕایگه‌یاند، ڕۆژنامه‌وانی ناوداری نوێی میسر باسم یوسف، ئه‌وه‌ی به سووکایه‌تیکردن به سه‌رۆک مورسی تاوانبارکراوه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به که‌فاله‌تی 15 هه‌زار جنێ (واته نزیکه‌ی 2200 دۆلار) ئازادکرا.
محه‌مه‌د سه‌ید خه‌لیفه پارێزه‌ری گشـتی له ئۆفیسی داواکاری گشـتی میسر گوتی ئه‌و بڕه پاره‌یه که‌فاله‌تی سێ سـکاڵایه که له‌سه‌ر باسم یوسف‌دا تۆمارکراون. گوتیشی بڕیاره له باره‌ی سکاڵایه‌کی دیکه‌ش لێـکۆڵێنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی ناو دادی میسر، سـکاڵاکانی له دژی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه تۆمارکراون، بریتین له سووکایه‌تیکردن به سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی و ئاینی ئیسلام و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و دروسـتکردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی گشـتی وڵاته‌که‌دا.
باسم یوسف هه‌ر له به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له به‌رده‌می دادگای قاهیره ئاماده‌بوو و له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکه‌وه چوارده‌وره درا و بۆ میدیاکان لێـدوانی ده‌دا.