ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ده‌وڵه‌تی لوبنان ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک گولـله تۆپ له سوریاوه هه‌ڵدراون و به‌ر چه‌ند گوندێـکی وڵاته‌که‌یان که‌وتوون.
ئاژانسه‌که ڕایگه‌یاند، دوێنێ شه‌وی شه‌ممه گولـله تۆپه‌کان به‌ر گونده‌کانی ئه‌لنوره و ده‌بابیه و قه‌شله‌ق و حه‌کر و جنین له‌سه‌ر سنووری باکوری وڵاته‌که له‌گه‌ڵ سوریادا که‌وتوون.
دانیشتوانی گوندی ئه‌لنوره ده‌ڵێن بۆنی ناخۆش و سه‌یریان له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله تۆپه‌کان کردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له نێو گوندنشینه‌کاندا.
ئاژانسه‌که باس له پـێوه‌بوونی که‌س ناکات و هه‌روه‌ها گولـله تۆپه‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه یان سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه هه‌ڵدراون.
ئه‌م تۆپـبارانانه دوایـینه له‌و پـڕیشکی ئاگری شه‌ڕه‌ی ناو سوریا که ناوچه سـنووریـیه‌کانی لوبنان ده‌گرێته‌وه.