کاربه‌ده‌ستان له باشوری پاکستان ده‌ڵێن چه‌ند پیاوێک به چه‌کو هانارۆکه‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خوێندنگایه‌ک، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکه‌یان کوشتووه‌و به‌لایه‌نیکه‌م 6 خوێندکاریان بریندار کردووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن خوێندکاره‌کان ته‌مه‌نیان له نێوان 5 بۆ 10 ساڵدایه. ئه‌م ڕووداوه له کاتێکدا ڕوویدا خوێندکاره‌کان به‌شدارییان ده‌کرد له ڕێوڕه‌سمێکی خه‌ڵات وه‌رگرتن له قوتابخانه‌یه‌کی گه‌ڕه‌کی ئیتیحادی که‌راچی.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
شایانی باسه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا که‌راچی چه‌ندین ڕوداوی ته‌قینه‌وه‌و هێرشی خۆکوژی به‌خۆوه بینیوه، که بۆ زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان ملیتانه‌کان تاوانبار ده‌کرێن.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان هێرشبه‌رێکی خۆکوژ پۆلیسیکی کوشت و 6 که‌سی دیکه‌ی بریندار کرد.