خه‌باتکاران ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کێکی ستراتیژی له باکوری شاری حه‌له‌ب پاش چه‌ند ڕۆژی شه‌رێکی قورس.
خه‌باتکاری بنکه له حه‌له‌ب محه‌مه‌د سه‌ید ڕایگه‌یاند له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی که زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن ناسراو به گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود.
هه‌رچه‌نده ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ڕیتانیا ده‌ڵێت، سه‌رهه‌ڵداوه‌کان ته‌نها به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌که‌یان کۆنتڕۆل کردووه و شه‌ڕیکی قورسیشیان له ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یاندووه.
ڕێکخراوه‌که ده‌شڵێت سه‌رهه‌ڵداوان مه‌لایه‌کی سوننه‌ی سه‌ر به حکومه‌تیان کوشتووه‌و ته‌رمه‌که‌شیان به ناوچه‌که‌دا ڕاکێشاوه.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لئیخبارییه‌ی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت ئه‌و مه‌لایه‌ی به حه‌سه‌ن سه‌یفه‌دین ناساند. ڕایشی گه‌یاند که مه‌لاکه سه‌ربڕابوو و سه‌ره‌که‌شی له سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وتی ئه‌ل حه‌سه‌ن دانرابوو، که له‌وێ پێشنوێژی ده‌کرد.