کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌م ڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ک مزگه‌وتی شیعه له به‌غدای پایته‌خت و شـاری که‌رکوک کراونه‌ته ئامانج و له ئاکامدا 22 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستێـکی پـۆلیس ده‌ڵێت خوێناویترینیان ئه‌وه‌ی لای حوسه‌ینیـیه‌ی ئه‌لموسـته‌فای ناوچه‌ی ئه‌لجیهادی ڕۆژئاوای به‌غدا بووه کاتێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له نوێژی هه‌ینی لێبووبوونه‌وه و له حوسه‌ینیـیه‌که ده‌هاتنه ده‌رێ. سه‌رئه‌نجام 7 که‌س کوژراون و 25 که‌سیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها پـۆلیسی به‌غدا ده‌ڵێت له نزیک حوسه‌ینیـیه‌ی ئال ئه‌لڕه‌سوڵیش له گه‌ڕه‌کی ئه‌لقاهیره ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 20 که‌سی دیکه.
له گه‌ڕه‌کی بنوکی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش لای حوسه‌ینیـیه‌ی ئیمام ئه‌لمه‌هدی ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌کامدا 5 که‌س کوژراون و 14 که‌سیش برینداربوون.
له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش له نزیک حوسه‌ینیـیه‌ی سه‌دره‌ین ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 3 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـاری که‌رکوکیش له نزیک حوسه‌ینیـیه‌ی ڕه‌سوڵی ئه‌عزه‌مه‌وه له گه‌ڕه‌کی حوزه‌یران ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 70 که‌سیش برینداربوون. یه‌ک له برینداره‌کان موحسن ئه‌لبه‌طاط نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا سیسـتانی‌یه له شـاری که‌رکوک.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی که‌رکوک ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی نوێژکه‌ران له حوسه‌ینیـیه‌که ده‌هاتنه ده‌رێ ته‌قینه‌وه‌که ڕوویداوه.