شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی له تورکیا بوو دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم.
ئه‌م شانده که به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بوو له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تورکیا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کوردی تورکیادا کردبوو.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌ندامی شانده‌که بوو وه ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک دۆسێ وت‌ووێژیان له‌سه‌ر کراوه له‌وانه پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا و په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نیه‌کانیش له نێوان هه‌ولێر و ئانکه‌ره له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ئابوری‌دا باسکران، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی باس له ڕه‌وشی عێراق و دۆزی سوریاش کرا.
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که سه‌رکه‌وتوو بووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به باسکردنی چۆنیه‌تی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناو خاکی تورکیادا، دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و کشانه‌وه‌یه و ورده‌کاریه‌کان ده‌مێنێته‌وه بۆ لایه‌نه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانیش پشتیوانی له‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه ده‌کات.
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌شڵێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئانکه‌ره په‌یوه‌ندیه‌کن له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستوری عێراقه نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره بێت و ده‌شڵێت ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: