وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌ردانێـکی پـێشتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشـته کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزایی کۆبووه‌وه.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاووتوێی چه‌ندین مه‌سه‌له کراوه، له‌وانه ئاشـته‌وایی نیشـتمانی له ئه‌فغانسـتان و گواستنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی بۆ هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان و ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی داهاتووی ئه‌و وڵاته.
پاشـان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ جان کێری و حامد کارزایی سـازکرا.
به‌ڕێز کێری گوتی کاتێـک باس له وتووێژی ئاشـتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا ده‌کرێت، ئه‌وا ئه‌و و کارزایی هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
گوتیشی له‌گه‌ڵ حامد کارزایی هیچ ناکۆکیـیه‌کیان له نێواندا نیـیه و بڕوا ناکات ئه‌مه‌ریکا هیچ شتێـکی به لاوه گرنگ بێت، هێنده‌ی هاتنی تاڵیبان بۆ سه‌ر مێزی دانوســتاندن بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی له وڵاته‌که‌دا.
سه‌رۆکی ئه‌فغانیش لای خۆیه‌وه گوتی " ئه‌مڕۆ ڕۆژێـکی زۆر باشمان هه‌بوو که به ڕاده‌سـتکردنی به‌ندیخانه‌ی باگرام له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ده‌سـتی هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان ده‌سـتیپـێـکرد."