وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت سه‌رۆک حامد کارزایی به نیازه سه‌ردانی قه‌ته‌ر بکات به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له باره‌ی شیانی کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێـکی تاڵیبان له‌و وڵاته‌دا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێـکی تاڵیبان ڕه‌نگه ئاسانکاری بکات بۆ سـازدانی وتووێژ به ئامانجی کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی زیاتر له 11 سـاڵه ئه‌فغانسـتانی گرتووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانسـتان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی سه‌رۆک کارزایی له میانه‌ی سه‌ردانێـکی فه‌رمیدا بۆ قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی میری قه‌ته‌ر مه‌سه‌له‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆفیسه‌ی تاڵیبان تاووتوێ ده‌کات. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو سـازبکرێت.
له ڕابردوودا، سه‌رۆک کارزایی ئه‌مه‌ریکای تاوانبارده‌کرد به سـازدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌بێ به‌شـداریپـێـکردنی حکومه‌تی ئه‌فغانی، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی وتووێژی له‌و جۆره سـازکرابێت.