یاخیبووان له کۆماری ناوه‌ندی ئه‌فریکا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر شـاری بانگی پایته‌ختدا و فڕانسوا بوزیزی سه‌رۆکی وڵاتیان ناچارکردووه شـاره‌که جیبهێڵێت.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شه‌ڕی توند له شـاره‌که‌دا ڕوویان‌داوه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان پـێشـڕه‌ویـیان ده‌کرد بۆ ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیدا.
ده‌سه‌ڵاتداران هێشـتا به فه‌رمی نه‌یانگوتووه سه‌رۆک بۆ کوێ هه‌ڵاتووه، به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له زاری ڕاوێژکارێـکی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه که ناوی ئاشـکرا نه‌کرد، بڵاویکرده‌وه که‌وا سه‌رۆک بوزیزی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆی کردووه به وڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی دراوسێدا.
یاخیبووان له ڕۆژی شه‌ممه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر پایته‌خت و ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌یان پشـتگوێ خست بۆ سـازدانی وتووێژ و خۆ لادان خوێن ڕشتن.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ شه‌ممه له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی ئه‌فریکای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوته‌بێژێـکی حکومه‌ت گوتی سه‌رۆک وه‌زیر نیکۆلاس تیانگایه داوای له ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی سێلێکای یاخیبوان کردووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشتمانیدا به ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشـتیانه بگه‌ن، به‌ڵام یاخیبووانی سێلێکا گوتوویانه تاکه شـتێـک وتووێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ن ڕۆیشتنی سه‌رۆک فڕانسوا بوزیزیـیه.