نیکۆس ئهناستیادێس ، سه‌رۆکی قوبرس ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی برۆکسل ده‌کات به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به خۆلادان له ڕاگه‌یاندنی مایه‌پووچی قوبرس که ئێستا ئه‌م دوڕگه‌یه له قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی داراییدایه.
ڕۆژی هه‌ینی یاسا دانه‌رانی قوبرس ژماره‌یه‌ک بهرنوسیان په‌سه‌ندکردووه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌رفه‌ت بدات به وڵاته‌که تا یارمه‌تی دارایی بدرێت.
پێویسته تا هه‌فته‌ی ئاینده قوبرس حه‌وت ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار کۆبکاته‌وه تا بتوانێت یارمه‌تی دارایی به بڕی 13 ملیار دۆلار به‌ده‌ستبێنێت به مه‌به‌ستی هه‌ڵسانه‌وه‌ی سیسته‌مه داراییه‌که‌ی.
یه‌کێک له‌و ڕیوشوێنانه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی گیرانه به‌ر بریتیه له دانانی ڕێژه‌ی که‌متر له له‌سه‌دا یه‌ک بۆ هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک له بانکه‌کاندا و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به پێی زۆری و که‌می بڕه پاره‌که‌ی ناو بانک ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م هه‌وڵانه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ڕه‌وشی دارایی ناو قوبرس شکستیان هێنا ئه‌وا وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ی ئابوری ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن بانکه‌کانی وڵاته‌که له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا داده‌ڕمێن و به‌مه‌ش وڵاته‌که ناچار ده‌بێت مایه‌پووچی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و له‌وانه‌شه ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی ببنه هۆکار تا ئه‌ندامێتی ڕێکخراوی ئه‌و17 وڵاته له‌ده‌ستبدات که يورۆ به‌کارده‌هێنن.