کورد له سه‌رانسه‌ری جیهاندا مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت له 25ه‌مین ساڵیادی هێرشه کیمیاییه‌که‌ی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن ده‌گێڕن که کردیه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه.
له‌و هێرشه‌دا نزیکه‌ی 5000 که‌س کوژران و به‌لانی که‌م 10هه‌زار که‌سی تریش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆشکی سپی ڕاگه‌یاندنێکی له‌م ساڵیاده‌دا بڵاوکردۆته‌وه وه‌ک ڕێزلێنان بۆ که‌س و کاری ئه‌وانه‌ی له‌و کۆمه‌ڵکوژیه تۆقینه‌ره‌دا کوژران و هه‌روه‌هاش په‌یمانی دڵنیایی بوونی داوه ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه ده‌که‌ن به‌رپرسیار ده‌کرێن.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه:
ئه‌مڕۆ 25ه‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیه تۆقێنه‌ره‌که‌ی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین بوو که نزیکه‌ی پێنج هه‌زار که‌سی بێتاوانی سیڤیڵی تیادا کوژران به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی به چه‌کی کیمیایی کرایه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ش به‌لانی که‌م ده هه‌زار که‌س کوێر بوون و هه‌روه‌ها که‌م ئه‌ندام بوون.
ئه‌م تاوانه یه‌کێک بووه له‌و زنجیره ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌نفاله‌ی سه‌دام حوسه‌ین که تیایدا ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی سیڤیڵ کوژراون.
له‌م ساڵیاده خه‌مگینه‌دا ڕێز له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نفال ده‌گرین و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕێگه گرتن له ڕوودانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانه دڕندانانه و هه‌روه‌هاش یارمه‌تیدان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه ده‌که‌ن به‌رپرسیار بکرێن.
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی حکومه‌تی عێراق ڕۆژی 16 مانگی 3ی ساڵی 1988 گازی خه‌رده‌ل و ده‌ماریان کرد به‌سه‌ر ساری هه‌ڵه‌بجه‌دا.
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له به‌دناوترین ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌دام حوسه‌ین بۆ سه‌ر کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
له ساڵی 2011 دا په‌رله‌مانی عێراق هێرشه کیمیاییه‌که‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی به ژینۆساید ناساند.
حکومه‌تی پاش سه‌دام حسێن له مانگی یه‌کی ساڵی 2010 ئه‌و فرمانی مردنه‌ی به‌سه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئامۆزای سه‌دام که به عه‌لی کیمیاوی ناسراوه جێبه‌جێکرد به هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له هێرشه کیمیاییه‌که‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یبوو.