قه‌یرانی ئاینزایی له عێراقدا هۆڵی په‌رله‌مان جێده‌هێڵێت و ڕۆ ده‌چێته ناو شه‌قامی عێراقیه‌وه.
شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی بۆ زیاتر له ده هه‌فته‌یه له شاره‌کانی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له عه‌ره‌بی سوننه‌ن ده‌ستیپێکردووه و ده‌شویسترێت تان و پۆیه‌کی به‌هاری عه‌ره‌بی پێبدرێت.
هیزه ئاسایشیه‌کانی عێراق به توندی که‌وتونه‌ته سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌ک که خوێنیشی تیادا ڕژاوه.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه ئه‌و جۆره به‌گژدا چونه‌وه‌یه‌ی له عێراقدا ڕووده‌دات ئاماژه‌یه‌که بۆ تێکچوون و ئاڵۆزی ره‌وشی پێکه‌وه ژیان له وڵاته‌که‌دا.
له‌یث نه‌کته‌ل عه‌بدولڕه‌حمان دانیشتویه‌کی شاری موسڵه له باکوری عێراق ده‌ڵێت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له شاره‌که‌یدا و له پارێزگاکانی تری سوننه‌کاندا ده‌کرێن به هه‌موو مانایه‌ک ڕاپه‌ڕینه دژی جه‌ور و سته‌م. وه ده‌شڵێت ئه‌و نیشاندانی ناڕه‌زاییانه‌ی له مه‌یدانی ئه‌حرار ی موسڵ ده‌کرێت هیچ جیاوازیه‌کی نییه له‌وانه‌ی له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره ده‌کران.
له‌یث نه‌کته‌ل، پێشتر سه‌رۆکی ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤ بووه له پارێزگای موسڵ وه‌ک ده‌ڵێت نزیکه‌ی ساڵێکه ده‌ستی له‌و پۆسته کێشاوه‌ته‌وه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی شاره‌که‌ی و ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر دانیشتوانی موسڵ کراون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌کیشی له‌سه‌ر بکرێت.
سه‌باره‌ت به بردنی هێزی له‌شکری بۆ پاریزگای موسڵ به‌ڕێز نه‌کته‌ل ده‌ڵێت نه‌ده‌بوایه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌و جۆره ڕێ و شوێنه‌ی بگرتایه‌ته به‌ر که ده‌زانێت په‌یوه‌ندی نێوان شیعه و سوننه له عێراقدا له چ قۆناغێکی هه‌ستیاردایه و ئه‌و هێزه ئاسایشیانه‌یمالیکی ناردونی له باشوری عێراقه‌وه هێنراون.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ له‌یث نه‌کته‌ل عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: