ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له شه‌ودا هێزی ئاسایشییان به چوارده‌وری شوێنی سه‌ره‌کی گردبوونه‌وه‌ی سوننه‌کان له ڕۆژئاوای عێراق داناوه و ئه‌مڕۆش شه‌ممه ئاگاهییان داوه به‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بۆته مۆڵگای تێرۆریستان.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه پێده‌چێت ببێته مایه‌ی هێنده‌ی تر گه‌رم بوونی پشێویه‌کانی نێوان که‌مینه‌ی سوننه و حکومه‌تی عێراقی که شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش کوژرانی خۆپیشانده‌رێکی سوننه بوو له باکوری وڵاته‌که.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی زۆری هێزی ئاسایشییان بینیوه و له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه له چوارده‌وری شوێنی خۆپیشاندانه‌کان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی ڕومادی خۆیان دامه‌زراندووه.
بۆ زیاتر له دوو مانگه ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کیه‌ی شاری ڕومادی له پارێزگای ئه‌نبار بۆته نێوه‌ندی خۆپیشاندانه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه ده‌کرێن دژ به حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق.
ڕۆژی هه‌ینیش وه‌زیری کشت وکاڵ و ئاودێری حکومه‌تی عێراق ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئاسایشیه‌کان له شاری موسڵ ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی سوننه کردبوو. له‌و ڕووداوه‌دا خۆپیشانده‌رێک کوژرا و 5 که‌سی تریش بریندار بوون.