بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ی 2013ی وڵاته‌که‌یان کۆببنه‌وه.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت له کۆتاییدا لایه‌نه گه‌وره‌کانی ناو په‌رله‌مان هه‌ر ده‌بێت بگه‌نه ئه‌نجام چونکه
ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌ر ئاستی عێراق فشارێکی زۆریان له‌سه‌ره و ناچار ده‌بن له په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه بده‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حه‌مه سدیق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هێشتاش کێشه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر بودجه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستی چاره‌سه‌ر، به‌تایبه‌تیش ئه‌و کێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌ن له‌سه‌ر دۆسێی پاره‌دانی کۆمپانیاکانی کۆنتراکتی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا مۆرکردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: