نوێنه‌رانی ئێران و ڕۆژئاوا له کازاخستان ده‌ستیان کردووه به کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به قه‌یرانی ناو‌کی ئێران.
ڕۆژئاوا پێشنیازێکی خستۆته به‌رده‌م ئێرانیه‌کان تا سزاکانی سه‌ر تاران هێور بکرێنه‌وه له به‌رامبه‌ر سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تریش که ئێران ده‌ینێت وه‌ک ده‌گوترێت به ئاڕاسته‌ی دروستکردنی چه‌کی ناووکی.
مایکڵ ئادلێر پسپۆڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوه‌ندی ودرۆ وڵسن بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت ئه‌و پێشنیازانه‌ی له کازاخستان کراون جیاواز نییه له‌وه‌ی ساڵی پار و هێورکردنه‌وه‌ی سزاکانیش به ئاستێکی که‌من و ده‌شڵێت پێویسته ئێران وابه‌سته‌ی ئه‌و پێشنیازه بێت.
به‌ڕێز ئادلێر ده‌شڵێت پێی وه‌ها نییه به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م دانوستاندنانه‌ی کازاخستان ببنه مایه‌ی دیاریکردنی هه‌نگاوی داهاتووی ئیسرائیل ، که ته‌لئه‌ڤیڤ به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی بژاره‌ی له‌شکریی تا ڕێ له ئێران بگرێت له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مایکڵ ئادلێر، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: