Accessibility links

زیاتر لە 40 پێشێلکارى بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانى موسڵ لە لایەن هێزە ئاسایشیـیەکانەوە تۆمارکراون


ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ کۆمیتەیەک پـێـکده‌هێنێت بۆ تۆمارکردنى ژمارە و جۆرى ئەو پێشێلکاریـیانەى کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانى موسڵ کراون لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە.
لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ ڕایگه‌یاند کۆمیتەکە لە 6 ئەندامى کوتلە جیاوازەکان پـێکهاتووە .
محەمەد جبورى وتەبێژى ئەنجومەنى پارێزگا و بەڕێوبەرى ئۆفیسى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت کۆمیتەکە تاوەکو ئێستا نزیکەى 40 پێشێلکارى جۆراوجۆرى تۆمارکردووە کە سەرجەمیان لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراون. دەشڵێت پـێشێلکاریـیەکان خۆیان لە لێدان و بریندارکردن و دەستگیرکردن دەبیننەوە. ئاماژە بەوەش دەکات دواى تەواوبوونى کارەکانى کۆمیتەکە تەواوى ئەو پـێشێلکاریـیانە بە ڕاپـۆرتێکى تێروتەسەل دەگەیه‌نرێنه‌ ئۆفیسى سەرۆک وەزیران.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG