لیستی ئه‌لعێراقیه یاداشتێکی داوته سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ بانگهێشتکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که به مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه کردن.
هه‌واڵه به‌راییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م یاداشته جۆراوجۆرن و هه‌ندێک باس له‌وه ده‌که‌ن سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ک پره‌نسیپێک به داواکه قایله، له ده‌مێکدا هه‌ندێک لایه‌نی تریش ده‌ڵێن هیچ بڕیاریکی لێنه‌دراوه.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان که بۆخۆی یه‌کێکه له‌وانه‌ی واژۆی له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه کردووه له نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت ده‌بێت مالیکی ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مان بێت، چونکه له په‌رله‌مان ده‌نگی متمانه‌ی دراوه‌تێ.
دکتۆر سیروان ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو متمانه‌ش له مالیکی سه‌ندرایه‌وه مه‌رج نییه ببێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی دوای مالیکی، تا ده‌سه‌ڵات بۆ مه‌به‌ستی تاکڕه‌وی به‌کارنه‌هێنن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: