کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵین به هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له‌به‌غدا، به‌لانی که‌م 28 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی تریش بریندار بوونه. به پێی کاربه‌ده‌ستان، ته‌قینه‌وه‌کان له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شیعه‌کان ڕوویاندا و تائێستا که‌سیش به‌رپرسیاره‌تی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
ئه‌و هێرشانه ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێن که بۆمب هه‌ڵگرێکی خۆکوژ ئه‌فسرێکی زانیاری له‌شکر و دوو پاسه‌وانه‌که‌ی له باکوری عێڕاق کوشت.
کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند جێنرال عه‌لی عه‌ونی ئه‌وکاته‌ی له ماڵی خۆی له ته‌لعه‌فار ده‌رده‌چوو کوژرا پاش ئه‌وه‌ی خۆکوژه‌که بۆمبی به خۆوه ته‌قاندبۆوه.
له چه‌ند هفته‌کانی ڕابردو ڕاده‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له زیادی داوه.