سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی ڕایگه‌یاندووه فه‌رمانێک ده‌دات ، هێزی ئه‌فغانی له هه‌ر بارودۆخێکدا نه‌توانن داوای هێرشی ئاسمانی له هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی هێزی ئه‌فغانی و ناتۆ بوو که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن بۆته هۆی کوشتنی 10 که‌سی مه‌ده‌نی ئه‌فغانی له ناویاندا ژن و منداڵیش له هه‌رێمی کوناری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
کوشتنی مه‌ده‌نیان بوو به گه‌وره‌ترین کێشه له ماوه‌ی 11 ساڵی شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا.
کارزایی ده‌ڵێت سه‌رکرده‌ی له‌شکری ژه‌نه‌ڕه‌ڵ جۆسف ده‌نفۆرد پێی ڕاگه‌یاندووه هێزه‌کانی ئه‌فغانی داوای هێرشی ئاسمانی ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت به نیازه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فه‌رمانه‌که بدات که چی تر هێزی ئه‌فغانی نه‌توانن داوای هێرشی ئاسمانی له هێزه‌کانی ناتۆ بکه‌ن بۆ سه‌ر گونده‌کان له ئه‌فغانستاندا.