کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی نهیزهکێـکی گه‌وره (گاشه‌به‌رد) ئاسـمانی ڕووسیای بڕیوه له‌سه‌ر چیاکانی ئۆرال و پاشـان ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی سه‌دان که‌س.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی برینداران گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 900 که‌س و برینی 3 که‌سیان سه‌خته. ده‌شڵێن 112 له‌و بریندارانه هێشـتا له نهخۆشـخانهدا ماونه‌ته‌وه.
به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌ی نه‌یزه‌که‌که وایکردووه شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی کارگه‌یه‌ک له هه‌رێمی چیلایابنسک بشکێنێت و بـبێته مایه‌ی برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر کارمه‌ند و کرێـکار.
شـاره‌زایه‌کی ڕووسی ده‌ڵێت مه‌زه‌نده ده‌کرێت نه‌یزه‌که‌که کێشه‌که‌ی ده‌یان تۆن بووبێت و له به‌رزی 5 کیلرمهتر له سه‌روو زه‌ویـیه‌وه تهقیـبێتهوه.
پارچه‌کانی نه‌یزه‌که‌که به‌سه‌ر 6 شـاری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باشوری ڕووسیادا که‌وتوونه‌ته خوارێ. ده‌شڵێن له وڵاتی کازاخسـتانی دراوسێ تیرێژهکه بینراوه.