لە میانەى ئۆپەراسۆنێکى گهورهی سەربازى لە باشورى شارى موسڵ گەورەترین موڵگەى رێکخراوى ئهلقاعیدە لە عێراق دۆزرایەوە و پاشـان تهقێنرایهوه.
سەرکردایەتى ئۆپەراسۆنەکانى موسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە ناوچەى جەزیرەى باشورى موسڵ هێزەکانیان، سەربازگهى سەرەکى رێکحراوى قاعیدەیان لەناوبرد کە شوێنى حەشاردانى چەک و تەقەمەنى و مەشقى سەربازى و گۆڕهپانی ڕاهێنانی نیشـانگرتنهوه بووه.
لەم باریەوە، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا لیوا مەهدى غەڕڕاوى فەرماندەى پۆلیسى فیدرالى کە رێبەرایەتى ئەو ئۆپەراسۆنەى دەکرد، رایگەیاند لەو هەڵمەتەدا شەڕێکى یەک کاژمێری ڕوویدا و دوو لە ئەندامانى قاعیدە کوژران و 7ى دیکەش دەستگیرکران.
گوتیشى ئەوەى لەناوبرا سەربازگهى سەرەکى قاعیدە بوو نەک تەنها لە موسڵ بەڵکو لە تەواوى عیراقدا.
راشیگەیاند 6 بنکە و بارەگاى سەرەکى رێکخراوەکەى لەخۆدەگرت و پاش دهستبهسهراگرتنی لەگەل دوو تۆن مادەى سیفۆر و 8 کامیۆنى بارهەڵگرى بۆمبڕێژکراو سەدان بۆمبى لاڕێگا و زیاتر لە دوو هەزار موشەکى هاون و کاتیۆشا تەقێندرانهوه.