ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی لێپـرسینه‌وه و دادوه‌ری عێراق ناسراو به هیئه‌ت ئه‌لموسائه‌له وه‌لعه‌داله، که به‌رپـرسه له ڕیشه‌کێشـکردنی به‌رپـرسـانی پـێشووی حزبی به‌عسی سه‌دام حسێن، ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند مدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود دادوه‌ری باڵای وڵاته‌که‌یان له پـۆسته‌که‌ی لاداوه به‌هۆی گوایه په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسی هه‌نووکه‌ی هه‌ڵوه‌شـاوه‌وه هه‌یه.
به‌ختیار عومه‌ر جێـگری سه‌رۆکی ده‌سته‌که گوتی دوێنێ کۆبوونه‌وه‌که‌یان سـازکردووه به ئاماده‌بوونی هه‌ر 7 ئه‌ندامه‌که‌ی. گوتیشی چواریان پشـتیوانیان له لابردنی کرد و دووانیان له دژی لابردنی بوون و یه‌کیکیش پـشتگیری هیچ لایه‌کی نه‌کردووه. هه‌روه‌ها گوتی ماوه‌ی 60 ڕۆژ هه‌یه بۆ داواکردنی پـیاداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌دا.
کاری لابردنی مدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود سه‌رۆکی دادوه‌ران و سه‌رپه‌رشتکار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵی عێراقی ده‌کرد، پـێشـبینی ئه‌وه‌ی لێ‌نه‌ده‌کرا هاژوهوژی سیاسی له وڵاته‌که‌دا لێ‌بکه‌وێته‌وه، به پـێچه‌وانه‌ی لابردنی هه‌ندێـک له سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپـرسـانی پـێشـووی عێراق له ڕابردوودا.
جێی ئاماژه‌یه مدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود و ڕاوێژکاری یاسایی تاریق حه‌رب تاوانبارکراون به‌وه‌ی به‌شـداریـیان کردووه له دانانی یاسای ژماره 115 ی سـاڵی 1994 ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی سه‌رده‌می به‌عس که تیایدا سزای گوێ بڕین و له‌که‌کردنی ناوچه‌وان بۆ هه‌ر که‌سێـک له سه‌ربازی هه‌ڵبێت یان خزمه‌تی سه‌ربازی نه‌کات.